كۆنووسی (دووەم)كۆبونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان زانكۆی سهڵاحهدین 2021-2022
ڕێكەوت: 16/12/2021
ڕۆژی: پێنج شهممه
كات: 10:00ی بەیانی
شوێن: هۆڵی عەبدوڵڵا حەداد/ كۆلێژی پەروەردە
بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.نبیل عادل فخری) بهڕێوهبهری دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان و ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی تەكنیكی لە زانكۆی سهڵاحهدین، یەكەم كۆبوونهوهی خۆیان ئهنجامدا. سهرهتا بهرێز (پ.د.نبيل عادل فخری) بەخێرهاتنى هەریەك لە بهڕێزان ئەندامانی لیژنەی كردوو، پاشان ئەم بابەتانە تاووتوێكرا:
یهكهم: سەبارەت بە ئەنجامدانی پرۆسەی فیدباكی قوتابیان بۆ مامۆستایان، جەخت لەوە كرایەوە، كە لە هەموو كۆلێژەكان پرۆسەكە بۆ قوتابیانی قۆناغی یەكەم و دووەم و سێیەم ئەنجام بدرێت بەر لە دەستپێكی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی سمستەری یەكەم، پاشان ئەنجامەكان ئەرشیف بكرێت لەلای بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژ.
دووەم: سەبارەت بە دروستكردنی ئیمەیڵی زانكۆیی بۆ قوتابیانی قۆناغی یەكەمی بەشەكانی كۆلێژەكان، جەخت لەوەكرایەوە كە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسی تۆماری كۆلێژ بكەن و بەر لە دەستپێكی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی سمستەر ئیمەیڵی زانكۆیی بۆ سەرجەم قوتابیانی قۆناغی یەكەم بەیانیان و ئێواران دروست بكرێت.
سێیەم: سەبارەت بە بابەتە هاوبەشەكانی قۆناغی یەكەم، جەخت لەوە كراوەیە كە تاقیكردنەوەی كۆتایی سمستەر لە بابەتەكانی (ئینگلیزی بۆ قوتابیانی زانكۆ، كوردناسی، كارامەیی كۆمپیوتەر) مەركەزی دەبێت لەسەر ئاستی كۆلێژو پرسیارەكانی تاقیكردنەوە موەحەد دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژ هەماهەنگی دەكات لەگەڵ بەرپرسی لیژنەی تاقیكردنەوەكان.
چوارەم: سەبارەت بەقوتابیانی وەرگیراو لە قۆناغی یەكەمی بەشەكانی كۆلێژەكان، پێشنیاركرا بەهەمان میكانیزمی ساڵانی پێشوو بەهەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسی تۆماری كۆلێژ ئیمەیڵی زانكۆیی بۆ سەرجەم قوتابیانی قۆناغی یەكەم دروست بكرێت.
پێنجەم: سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی بەرایی بۆ بابەتی پرۆژەی دەرچوون، جەخت كرایەوە، كە نەهاتنی(غیابات) قوتابیان وەربگیرێت لە ئامادەبوونی هەفتانە بۆ پرۆژەی توێژینەوە بۆ ئەوەی ئەو قوتابیانەی كەمتەرخەمن هەر لە هەڵسەنگاندنی یەكەمەوە ئاگاداربكرێنەوە كە لەبابەتی پرۆژەی دەرچوون بە (كەوتوو) هەژمار دەكرێن ئەگەر ئامادەبوونیان بەپێی پێویست نەبێت.
شەشەم: سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی كۆتایی بۆ بابەتی پرۆژەی دەرچوون، پێشنیاركرا كە تاوەكو كۆتایی مانگی ئازار، هەڵسەنگاندنی كۆتایی بۆ پرۆژەی توێژینەوەو پۆستەری ئەكادیمی قوتابیانی قۆناغی چوارەم و قۆناغی یەكەم ئەنجام بدرێت.
شەشەم: سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆنفرانسی ساڵانەی باشترین پرۆژەی دەرچوونی قوتابیان و باشترین پۆستەری ئەكادیمی قوتابیانی (قۆناغی كۆتایی و قۆناغی یەكەم)، پێشنیاركرا كە وا لە ڕێكەوتی 5/5/2022 كۆنفرانسەكە ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە كۆلێژەكان بەر لەوادەی كۆنفرانسەكە بە دوو هەفتە باشترین پرۆژەی دەرچوونی قوتابیان و باشترین پۆستەری ئەكادیمی قوتابیانی (قۆناغی كۆتایی و قۆناغی یەكەم) پاڵێوراوی كۆلێژەكەیان بنێرێن بۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری لەسەرۆكاتی زانكۆ.
بەمشێوهيه دواى 2:00 كاتژمێر كۆبوونهوهكه كۆتايى هات. لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.
پ.د.نبیل عادل فخری
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان
Attachment | Size |
---|---|
كۆنووسی كۆبوونەوەی(2) دڵنیایی جۆریی2021.pdf | 169.44 KB |